دوێنێ شەو بەرشلۆنە ڕێگەی نەدا ئەم وەرزە بە بێ هیچ نازناوێک بەسەریدا تێبپەڕێت و نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەرزکردەوە
لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەدا پیپ گواردیۆلا ستایشی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەکەی کرد کە گۆڵی ژمارە ٧٣ی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد. گواردیۆلا و وتی: جێگای شانازییە ڕاهێنەری یاریزانێک بووم کە باشترینە لە ژیانمدا بینیبێتم و لەوانەشە باشترین بێت کە بیبینمەوە، مێسی فێریکردم زیاتر هەوڵ بۆ نازناو بدەم. بە بێ ئەو نازناومان دەبردەوە بەڵام هەرگیز ١٤ نازناومان لە ١٩ نازناو نەدەبردەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی گواردیۆلا داهێنەری ئەو شێوازە یاریکردنەکەی بەرشلۆنەیە، ڕاهێنەرەکە وتی: من هیچ شتێکم دانەهێناوە، تەنیا بەشێكم لەو پرۆسەیەی پێش من دەستی پێکرد و دوای منیش بەردەوام دەبێت.
نظرات شما عزیزان:
